مەحکووم کردنی سەرلە نوێی حەسەن ڕەستگاری بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: حەسەن ڕەستگاری، بەندکراوی سیاسی کورد  لە زیندانی ورمێدایە، بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی) لە لایەن دادوەر شێخ لوو یەک ساڵی دیکەیشی بەسەردا سەپێنرا.

ئەم مەحکوومییەتە لەوەها حاڵەتێکدا پێی ڕاگەیەندرا کە پێشتر دادوەری لێکۆڵەر دۆسیەی ناوبراوی لەوچەشنە تۆمەتانە دەربازکردبوو بەڵام بە ناڕەزایی دەربڕینی دادستان جارێکی دیکەیش محاکمە کرا.

حەسەن ڕەستگاری زیندانی سیاسی کورد لەپووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن ڕێدارانی زیندانەوە کەوتەبەر پەلامار و لێدان و چەندد ددانێکیشی بەهۆی ئەم لێدانەوە شکێنران.

حەسەن ڕەستگاری٤۳ ساڵ تەمەن، ڕێکەوتی خەزەڵوەری ۹۳ لەشاری ورمێ دەستبەسەرکرا. ناوبروو بەتۆمەتگەلی (تێکدانی ئاسایشی گشتی، هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، و هاریکاری حیزبە کوردستانییەکان) لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێوە ۱٥ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراو ئەم حوکمەیش له دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان