ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرزاد مەردووخی ” تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی دژن، سەر بە شاری کامێران لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی وەدەست هاتوو، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی مانگی خەزەڵوەری رابردوودا لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پاش دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارودۆخ و شوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر