مەریوان؛ نادیاربوونی دۆخی هاووڵاتییەک دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەک مەریوان، به ناوی فەرید پەژووهی تەمەن ۲٥ ساڵ کە سەرەڕای تێپەڕبوونی  زیاتر لە ٦ ساڵ لە دەستبەسەرکردنی، تا ئێستا دۆخی بە ناڕۆنی ماوەتەوە.

بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی بەدواداچوونی کەسوکاری فەرید پەژووهی و پرسیارکردن لە بەرپرسانی حکوومەت سەبارەت بە دۆخی منداڵەکەیان لە کاتی دەستبەسەرکردنیان پێیان وترا کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەریوان دەستبەسەرە، کەچی دواتر ڕەتیان کردەوە کە ناوبراو دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە چارەنووسی ناڕۆنە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ۷ی خەزەلوەری ۲۷۱٨ی کوردی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر کراوبوو.
جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم  خوێندکارە کوردە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *