ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کامێران، سەهەند یووزی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی سزای سالێک بەندکرانی بە مەرجی گۆڕینەوە لە بەرانبەری ٣٠٠ ملیۆن تمەن پارەی به سەردا سەپاند.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم مێرمنداڵە ١٦ ساڵیە، کرێکاری بیناسازیە کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری رابردوودا لە کاتی گەڕانەوەی لە سەر کار، لە وێستگەی ڕاگرتن و پشکنینی ڕێگای کرماشان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و پاش لێکۆلینەوە لە گرتنگە ڕەوانەی بەندیخانەی ئێران لە شاری سنە کرا، ئەو سزایەی کاتێک بە سەردا سەپاوە کە باوکی ئەو مێرمنداڵە بە هۆکاری کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردن قاچی تووشی بریندار بوون و ناکارامەیی هاتووە و ماوەی ۵ ساڵە پەکی کەوتووە و هیچ کارێکی پێ ناکرێت. هەر بەو هۆکارە سەهەند ناچار بووە واز لە خوێندن بهێنێت و بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی بنەماڵەکەی دەست بە کار بێت.
ع. ر