بۆکان؛ دوو هاووڵاتی گوازرانەوە بۆ بەندیخانە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنیان

ک.م.م.ک:

شەممە ۱ی ڕێبەندانی ۲۷۳۲ی کوردی، دوو هاووڵاتی شاری بوکان بە ناوەکانی محەمەد کەریمی خا و ئیسماعیل کەریمی گوازرانەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە شارەکە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنیان.

جێگای ئاماژەیە کە لە ڕێکەوتی ۲۰ی سەرماوز ناوبراوکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی وئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازابوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکە.

شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوودا، ئەو دوو هاووڵاتیە هەریەکەیان بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران” لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، سزای دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێنرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *