ئازاد بوونی چەند هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چەند هاووڵاتییەک بە ناوەکانی کە لە ژێرەوە هاتوون لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران ئازاد کران.

١- ناسر فەهیمی(بەندکراوی سیاسی و ئایدۆلۆژی) جوانڕۆ
٢- حیسام محەممەدی
٣- کەمال زاهیری
٤- کیان میر ئەحمەدی

پێویستە بگوترێ کە، ناسر فەهیمی پزیشکە، و پاش تێپەڕاندنی ١٢ ساڵ بەندکرانی زۆرە ملی و ئەشکەنجە لە بەندیخانەی ئێران لە شاری تاران ئازاد کرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *