ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “کامیل دوودکانلووی میلان ” خەڵکی گوندی قاپاق تەپە سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ورمێ ئێعدام کرا.
پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرا بوو.
شیاوی باسە کە، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی بەفرانبار لە بەندیخانەی ورمێ ٣ کەس ئێعدام کراون کە تەنیا پێناسەی دوو کەس لە هاووڵاتیانی ئێعدام کراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرا بووە.
ع. ر