پیرانشار؛ ژمارەی دەستبەسەرکراون بوو بە دەکەس

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، چوار هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی: وەفا ڕەسووڵی ئازەر، موبین حسەین زادە، فەخرەدین ئومیدفەڕ و قادر ئومیدفەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، فەخرەدین ئومیدفەڕ و قادر ئومیدفەڕ بران و ئەم چواهاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون.

شیاوی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ٦هاوڵاتی دیکە کە پێشتر ناونیشانیان لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە بڵاوکرایەوە ئاشکرا کرا و سەرجەم دەکەس لەو شارە دەستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *