ک.م.م.ک:
شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، سزای قامچی لێدانی محەممەد محەممەدڕەزایی ٦٤ساڵ تەمەن و نوێنەری پێشووی شاری بیجاڕ لە خولی شەشی پەرلەمانی ئێران کەبەبۆنەی بەرەنگاربوونەوەی دەستبەسەرداگرتنی زەوی لەلایەن سکاڵاکەرانی کەرتی تایبەت لە زینداندایە، جێبەجێکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو کە بەو هۆکارەی باسی لێکرا بە ٥ساڵ زیندان و ٤٠ زەبری قامچی مەحکووم کرابوو پتر لە دوو حەوتوویە بەبۆنەی کێشانی سزاکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە بیجاڕدایە و لە ڕێکەوتی ئاماژەپێدراە حوکمی ٤٠ زەبری قامچ لەسەر ناوبراو جێبەجێکراوە.
بەپێی کویەی هاوژینەکەی خاتوو بەهرامی: سەرڕای دۆخی نالەباری نەخۆشی محەممەد محەممەدڕەزایی و هەروەها پێویستی بەپەلەی بە نەشتەرگەری بەبۆنەی مانگرتن لە خواردن، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار لە کەرەتی جێبەجێکاری حوکمەکانی زیندان ٤٠ زەبری قامچی لێدراوە.
ق.ش