دەستبەسەری فەقێیەکی پێڕەوی ئاینزای سوننە لە سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، فەقێیەکی پێڕەوی ئاینزای سوننە بەناونیشانی ساحێب ئەحمەدی خەڵکی گوندی هۆیە سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو کە لە فەقێ مێرمنداڵەکانی مامۆستا ئیبرایم لە حوجرەی ئاینیی مزگەوتی نەنەڵە بووە، پاش دەستبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *