ک.م.م.ک:
دووشەمە ۱۹ی بەفرانباریی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بەناوی هێمن مەجیدپوور ۲٤ ساڵە و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندرا.
جێگای باسە کە هێزە ئەمنییەتییەکان حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ناوبراوییان ڕفاندووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


