بانه؛ دەستبەسەر کرانی دوو برا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرش دەبەنە سەر شوێنی کاری هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵڵا موستەفایی بۆ دەستبەسەر کردنی، کە لە شوێنەکە دەگەڵ ناڕەزایەتی برای ناوبراو بە ناوی ئەسعەد موستەفایی ڕووبەڕوو دەبنەوە و تێکهەڵچوون لە بەیانیاندا ڕوو دەدات و لە ئاکامدا هەردووکیان دەستبەسەر دەکەن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوون و تا کاتی نووسینی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *