دەستبەسەرکردنی یەکێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دوکتۆر موحسێن سۆهرابی یەکێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشت کرابوو بەڵام بە هۆی بێبایەخکردنی ئەم بانگهێشتنامەیە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *