هاوڵاتییەک کورد لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
پێنج شەممە 16ی پووشپەری 2722ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی خودارەحم مەحموودی خەڵکی کلیاوای سەر بە سەوڵائاوا(سروآباد)، هەوڵی خۆکوشتن داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵەکە، بەڕێز مەحمودی کە دانیشتووی تارانە بەهۆی ووشارە کۆمەڵایەتیەکان و کێشەی بنەماڵییەوە خۆی کوشتووە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ڕێگای خۆهەڵواستنەوە هەوڵی خۆکوشتن داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خوکوژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *