سنە؛ سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی دەسبەسەر کرا،

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سێ‌شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۲۷۲۲ کوردی، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەبەڕێوەبەری رێکخراوەی نۆژین لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستایە لە کاتی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەر کراوە.

M

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *