ک.م.م.ک:
سێ شەمە ۱۳ـی بەفرانباری ۲۷۲۲ـی کوردی، سیاوەش حەیاتی وتەبێژی ناوەندی راوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان و لێپرسراوە گشتی جەبهەی یەکیەتی کورد(جبهەی متحد کورد)، دوای ۳۳ رۆژ مانەوە لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە کرماشان بە ناو دیزڵئاوا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناخی لێکۆلینەوەکان، ئازاد کرا.
ئەم چالاکەی ئایینزای یارسان، رۆژی ۹ـی سەرماوەز لە سەر رێگای کرماشان بۆ بێستوون، بە شێوەی توند ئاژۆیانە و بە لێدان لە لاین ەێزە سەرکوتکارەکانەوت دەستبەسەر کراو پاشان رۆژی ۹ـی بەفرانبار بۆ گرتووی خانەی دیزڵئاوا راگوێزرا.
جێگای ئاماژیە، سیاوەش حەیاتی، رێکەوتی ۱ـی رەزبەر لە نزیککوندی وەرگمەی سەر بە داڵاهۆ، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو لە رۆژی ۱٦رەزبەر بە دانانی بارمتە ئازادیان کرد.
ناوبرا لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری شابادەوە بە تۆمەتی چالای پڕووپاگەندا بە دژی رژیم، ساڵێک زیندانی تەزیری بۆ بڕابوەتەوە.
م.ە