دەستبەسەری هاوڵاتییەکی خەڵکی قوروە

ک.م.م.ک:

سێ شەممە ۱۳ـی بەفرانباری ۲۷۲۲ـی کوردی، هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرنامەنووسێکی کامپیوتەری خەڵکی شاری قوروە یان بەناوی میهرداد قادر مەرزی دەستبەسەر و راگوێزی ناوەندێکی ئەمنییەتی شاری سنە کرد.

جێگای سەرنجە، هێزە سەرکوتکرەکان لەکاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە هەنێ کەرەستە و ئامێری تایبەتی ئەو و بنەماڵەکیان دەست بەسەردا گرت لەگەڵ خۆیان برد.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *