کەرەج؛ بەندکراوێک دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیلهام مودەریسی ” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری پەردیسی سەر بە شاری کەرەج، لە بەندیخانەی کەچوویی شاری کەرەج کە لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو و لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو بوو دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە مەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ بڕیاری و کرداری نامرۆڤانەی بەرپرسانی بەندیخانەکە مانی لە خواردن گرتووە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *