بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعدی قادری ” خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە ڕەوتی سەرکووتی خەڵکی ناڕازی شاری جوانڕۆ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارودۆخ و شوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *