ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ دانیشتووی گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان بە ناوی ئەیووب مورادی(عەدنان) لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هاوکات هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری سنە هێرشیانکردە سەر ماڵی هاووڵاتێک بە ناوی ئازاد فەلاتی دانیشتووی گەڕەکی حاجیاوا وێڕای دەستبەسەر کردنی ناوبراو، دەستیانکرد بە پشکنینی ماڵەکەی و کامێراکان و کەرەسەی پێویستی ئەو کامێراکانی بینای شوێنی حەوانەوەی ناوبراویان لە گەڵ خۆیان دا برد.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پێشووتر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا بوو و پاش تێپەڕاندنی مانگێک لە ژووری تاکەکەسی دا لە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی یەک میلیار تمەنی ئازاد کرا بوو.
هەروەها یەکشەممە رێکەوتی ١١ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی دیکە خەڵکی شاری سنە بە ناوی مووختار ساعیدی پاش لێدان و پێدادان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران کەسێک بە ناوی حیشمەت مفاخیری خەڵکی گوندی سەعیدئاوا سەر بە شاری دێوەڵان-یان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
ع. ر