ک.م.م.ک:
چوارشەممە رێکەوتی ٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هونەرمەندێک بە ناوی “سەعید شێرزاد” خەڵکی شاری قوروە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەعید شێرزاد ناسراو بە سارۆ-یان بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ڕاگوێستوە.
دەبێت ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی و بارودۆخی ئێستای ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر