ئەشکەنجەی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمیر ڕەزا موسەویان” تەمەن ۱۵ ساڵ و خەڵکی شاری ئابدانان کە لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا بوو و لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران زۆر بە سەختی ئەشکەنجە دراوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم هاووڵاتییە بە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەکەی دا شێوەی ئەشکەنجەی خۆی لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران بۆ بنەماڵەکەی گێڕاوەتەوە کە بەسەر جادەی قیرتاو دا ڕایانکێشاوە و دەناو کیسەی پەلاستیکی زپڵیان ناوە و سەریان داخستووە.

شیاوی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە کوتیەتی کە چیتر توانایی بەرگەگرتنی ئەو ئەشکەنجە سەختانە ناگرێت و دەهەوی خۆکوژی بکات.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *