ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لە چەند رۆژی رابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرەیدون عەزیزی ” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی ئاساوەلە سەر بە شاری سنە لە لایان هێزە ئیتلاعاتیەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە ئیتلاعاتیەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا بوو.
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر