بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو لە شاری بۆکان

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی زەکەریا تەعاقوب، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە سەرەتای مانگی بەفرانباری لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

شیاوی باسە کە، پاش تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *