بانکی گیراوانی سیاسیسزادراو بە زیندانسلایدەرهەواڵەکان

دەرکردنی کۆتا بڕیاری دادگای ئێران بۆ موژگان کاووسی

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان، موژگان کاووسی مامۆستای زمانی کوردی، چالاکی مەدەنی، نووسەر و لە کوردەکانی دانیشتووی کەلاردەشت، لە لایان لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری ساری، بە تۆمەتی چالاکیی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی ئێران ٨ مانگ بەندکران، سووکایەتی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ١٨ مانگ و گردبوونەوە و هاوکاریی دژی ئاسایشی نەتەوەیی، بە ٣٩ مانگ بەندکران حووکم درا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، موژگان کاووسی بەندکراوێکی سیاسی دێرینە کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ڕابردوو لە ماڵی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستبەسەر کرا و دوای تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، تۆمەتی افساد فی الارض، واتا(گەندەڵی سەر زەوی )خرایە پال.

موژگان کاووسی بە بەڵگەی بڕیار دراو لە لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری ساری کە بە پێنج ساڵ و پێنج مانگ بەندکرانی زۆرە ملی حووکم درابوو، لە تۆمەتی افساد فی الارض بێ بەری کرا و بووردیان.

ع. ر

Related posts

سنە/ ۱۴ کرێکار لە کومپانیانی ئاتیلا ئۆرتۆپێد دەرکران

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد

Rahim Kholafai

ئەحمەد تورک سیاسەتوانی کورد  چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت

Leave a Comment