ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ووریا قادریان، چالاکی مەدەنی و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زمانی ئینگلیزی “وشە” لە شاری بانە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی ئێران لەم شارە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز، لە کاتی دەرچوون لە ماڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە.
ع.س