ک.م.م.ک.:
یەکشەممە ۲۸ی سەرماوەزی ۲۷۲۲ کوردی، هێزە ئەمینیەکای کۆماری ئیسلامی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی گواوریی گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشانیان بە ناوی موحسین سادقی ڕفاند و شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم هاوڵاتیە بە توندوتیژی و لێدانی توند لەبەردەم ئەندامانی خێزانەکەی دەستبەسەرکراوە.
جێی ئاماژەیە، تا ساتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
ج.ع


