هەرسین؛ دەستبەسەری چالاکێکی پیشەیی فەرهەنگیان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەبدوڵا ڕەزایی چالاکی پیشەیی فەرهەنگیان خەڵکی هەرسین سەربە کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەرماڵی ناوبراو و هاوکات موبایلی عەبدوڵا ڕەزایی و هاوژین و هەروەها لۆپ تۆبی منداڵەکەشیان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردیانن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *