سنە؛ بەندکراوی سیاسی هێمن مستەفایی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومه‌ت لە ژێر ئەشکەنجە دایە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، بەندکراوی سیاسی کە حوکمی ئێعدامی دراوەتێ بە ناوی هێمن مستەفایی خەڵکی شاری مەریوان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری سنە لە ژێر زەبری ئەشکەنجە جەستەیی و دەروونی دایە.

بە پێی هەواڵەکە، ئەو بەندکراوە سیاسییە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکان دوو دانە پەراسوو و دوو ددان و قامکەکانی دەست و قاچیان شکاندووە.

هەروەها دادئەستێنی گشتی)دادستان) حکوومەت لە شاری سنە، هەڕشەی لە هێمن مستەفایی کردووە کە سزای ئێعدامەکەی بە زووترین کات جێبەجێ دەکرێت.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ڕابردوو لە ڕەوتی شۆرشی بەندکراوان لە بەندیخانەی حکوومەت لە شاری سنە بێ سەر و شوێن کرابوو.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ ڕوون کردنەوەی چارەنووسی بێ ئاکام بووە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *