سنه؛ هاووڵاتیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
هەینی۲ی بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری سنە بە ناسنامەی پەریسا حەبیب پوور خوێندکاری بەشی ئابووری زانکۆی کوردستان، بە دابینکردنی بارمتە لە گرتووخانەی حکوومەت لە شارەکە ئازادکرا.

جێی باسە کە ئەو هاووڵاتییه له ڕێکەوتی ۲٨ی سەرماوەز لە کاتی گەرانەوەیان لە تاران لە ترمینالی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر کراوبوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *