تۆمەتبارکردنی یەکێک لەهاووڵاتیانی ناڕازی بە موحارەبە

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە۱ی بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەکی خەڵکی گوندی گرناویک- ی سەر بە شارۆچکەی کۆتۆل (قۆتور)ی سەر بە خوی، بە ناسنامەی تۆحید (لۆقمان) دەروێشی تەمەن ۲۷ ساڵان و باوکی دوو منداڵ کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە تەورێز دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی بە موحارەبە تۆمەتبار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە تا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێگەیشتن بە پارێزەرێک بێبەری کراوە و لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕاگەیاندوە، کە بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، تووشی ئەشکەنجە بووە.

جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی توحید دەروێشی دا تێدژپەڕێت بەڵام دەزگا دادوەری و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە تەورێز بە ڕوونی وەڵامی داواکارییەکانی بنەماڵەکەی نادەنەوە.

جێی باسە که ناوبراو شۆفێر بووە و لە ڕۆژی ٥ی رەزبەری ئەمساڵ دوای گواستنەوەی چەند کەسێک لە شاری خوی بۆ تەورێز، لەکاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شارەکەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییە کانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە سوتاندنی بانکێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی شاری تەورێز لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەرکوتکەری ئێرانەوە تۆمەتبار کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *