هونەرمەندێکی کورد ٢ مانگە دەستبەسەرە و ئەشکەنجە دەدرێت

ک.م.م.ک:

هونەرمەندی نیگار کێشی کورد بە ناوی “ئیلهام مودەریسی ” خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری پەردیسی تارانە،لە بەرەبەیانی رۆژی ١١ی خەزەڵوەری رابردوودا لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە ماڵەکەی خۆی لە پەردیس ڕفێنرا و تاکوو ئیستا لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دایە لە گرتنگە ئەمنیەتییەکان، تا بە زۆرەملێ دان بەو شتانە دابنێت کە لێکۆڵەرەکان خوازیارین.

ئەو هونەرمەندە لە نەخوشی درێژخایەنی جەرگ و ڕیخۆڵەکان دەناڵێ وپێویستی بە دەرمان و چاوەدێری تایبەتی پزیشکی هەیە و مەترسی پاڵخرانی تۆمەتی ناڕەوا و بڕیاری قوڕسی دادوەری لە سەرە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *