پیرانشار؛ دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانێک لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی” ئیسماعیل خزری ” ڕۆژنامە نووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی سەروکانێ سەر بە شاری پیرانشار، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخی ناوبراو و تۆمەتە پاڵخراوەکانی لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *