٢٢کەس لە دەستبەسەرکراوانی دێلوڕان سەرجەم بە ٧٤ ساڵ زیندان مەحکووم کران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگوستەری حکوومەتی ئێران ٢٢کەس لە هاوڵاتیانی پارێزگای ئیلامی سەرجەم بە ٧٤ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، نەعیم میرزایی، محەممەد سەیفی، مەهدی باویەر، مەهدی حسەینی، فاتمە بەیگپوور، گوڵناز بەیگپوور، سەجاد جەوشەنی، موختار نووری، موجتەبا عەباسی و مەسعوود مرادیان هەرکام بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها زەینەب باویەر، محەممەد محەممەدزادە، ئیسحاق ئابساڵان، ڕووحوڵڵا شێخی، عەبدولڕەحیم محەممەدی، ڕامین ئبراهیمی، فەرشاد ئازادی، ڕەزا دارایی و سەکینە عەلیڕەزایی هەرکام بە ٢ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.

شیاوی باسە کە ئەم کەسانە بە گردبوونەوەی هاریکاری بەئامانجی تووشبوونی تاوان دژبە ئەمنیەتی ناوخۆیی، سوکایەتی بەرانبەر بە بنیات نەری کۆماری ئیسلامی، سووکایەتی بە ڕێبەری و ئەندامی لە گرووپ یان کۆمەڵ یان لقی ئەو کۆمەڵانەی کە لە ناوخۆی وڵات بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەت پێکهاتووە، تۆمەتبار کراون.

شیاوی باسە کە تێکدانی سامانی گشتی وەکوو بانک، تەنەکەی خۆڵ، کیووسکی شۆفیری و ڕاهێنان ـیش وەکوو بەشێک لە تاوانەکانی ئەم هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوانە ناوزەد کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کەلە هەموو ئەم خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەی خەڵک، ئەمە هێزە ئەمنی و چەکداریەکانی ئێران بوون کە هاوڵاتیان دەکەنە ئامانج و دەیان کەسیان کوشتووە و سەدان کەسیشتاب بریندار کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *