کوشتنی هاوڵاتییەک بە ئەشکەنجە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەهمەن مەعرووفی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

شیاوی باسە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شنۆ پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، تێلەفوون بۆ ئەم هاوڵاتیتە دەکەن کە پێویستە چەندد کاغەزێک واژۆ بکات بەڵام دوایی چەندد کاتژمێر ئەشکەنجە، بەبۆنەی خراپبوونی ڕەوشتی تەندرووستی، ئازادی دەکەن، بەڵام مەخابن ناوبراو ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی نەبی ئەکرەمی حکوومەت لە شنۆ گیانی لەدەست دا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *