سنە؛ دەستبەسەری ٥ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنج هاوڵاتی خەڵکی گوندی گڵین سەربە ژاوەرۆی سنە بەناوەکانی؛ ساحبە پوورمایە، ماجید ئەمینی، ئەمیر ڕەحمانی، پەرویز فەتحی و بیلال ڕەحمەتی بەتۆمەتی هەبوونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلم دژبە دەسەڵاتی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەلایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە بەڵێنیان بە شێوەی نووسراوەیی لێوەرگرتوون کە مافیان نییە لەمەبەدوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکی بکەن و هەرچەشنە چالاکییەک ڕووبەڕووی سزای گرانیان دەکاتەوە.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە نەزانراوە کە ئەم کەسانە ئازاد کراون یان لە زینداندا ڕاگیراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *