سەقز؛ بانگهێشت و دەستبەسەری پزیشکێک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دوکتۆر محەممەدباقر عەباسزادە پزیشکی نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری سەقز پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم پزیشکە بە بۆنەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان و ڕادەست نەکردنی بریندارەکان بە هێزە ئەمنییەکان هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *