ئابدانان؛ چارەنووسی ناڕوونی مێرمنداڵێکی ١٥ساڵ تەمەن پاش دەستبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، چارەنووسی مێرمنداڵێکی ١٥ساڵ تەمەن بەناونیشانی ئەمیر ڕەزا موسەویان خەڵکی شاری ئابدانان، پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە نادیارە.

شیاوی باسە، بەدواداچوون و سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم مێرمنداڵە ١٥ ساڵ تەمەنە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *