قوروە؛ گواستنەوەی پەیامنێری کوردپرێس لە گرتووخانەی ئەمنییەوە بۆ نەخۆشخانە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، زیبا ئومیدیفەڕ پەیامنێری هەواڵگری کوردپرێس لە شاری قوروە پاش ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی لە ژووری تاکەکەسی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران بە حاڵەتێکی شپرزەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم پەیامنێرە پاش ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە کاتێکدا ئاستی وشیاری زۆر دابەزیبوو بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

شیاوی باسە، زیبا ئومیدیفەڕ پەیامنێری کوردپرێس پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز لە شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی پاراستنی ئیتلاعاتی سپا لە سنە ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: