جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی ئاڵمان کەفالەتی سیاسیی پەرهام پەروەری لە ئەستۆ گرت

ک.م.م.ک:

کاترین گورینگ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمان، کەفالەتی سیاسیی پەرهام پەروەری خۆپیشاندەری مەحکووم بە ئێعدامی لە ئەستۆ گرت.

پەرهام پەروەری لە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان دژبە کۆماری ئیسلامی لە تاران دەستبەسەر و لە ٢٢ی خەزەڵوەر لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بەتۆمەتی محاربە سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

پەرهام پەروەری گەنجی ٢٥ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز ـ زێدی ژینا ئەمینی ـ کە لە قۆناغی ماستەری خوێندکارە و چەندد جار پاڵەوانی مەلە بووە لە ئێران.

شیاوی باسە، کەفیل(گەرەنتیکار)ی سیاسیی بەرگری لە زیندانی دەکات و دەتوانێت بە شێوەی یاسایی بەدواداچوەن بۆ زیندانییەکە بکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *