ک.م.م.ک:
چواڕشەممە ۲۳ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەزۆرینەی دەنگ،
کۆماری ئیسلامی لەکۆمسیۆنی پێگەی(مافەکانی) ژن دەرکرد.
کۆمسیۆنی پێگەی ژنان-ی نەتەوە یەکگرتووەکان(CSW)، سەرەکی ترین دامەزراواە جیهانییە کە بۆ بەرگری کردن لەمافەکانی ژنان و نەهێشتنی جیاکاری کە وەک ژێردەستەی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان خزمەتی دەکات.
شایانی باسە کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی کچی کوردی خەڵکی شاری سەقز و دوابەدوای ئەم قەتلتە حکوومەتیە و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و سەرتاسەری ئێران، ئەمریکا پێشنوومە – بڕیارێکی بۆ دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە کۆمسیۆنی پێگەی ژن ئامادە کرد کە ڕۆژی چوارشەممە دەنگی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەنجومەنەکە ٥٥ ئەندامی هەیە و ماوەی ئەندامێتی لەکۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان چوار ساڵە و کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردوو بۆ ئەم کۆمیسیۆنە هەڵبژێردرا.
ئێران لەم کۆمسیۆنە بە ۲۹ دەنگی ئەرێنی، ٨ دەنگی نەرێنی و ۱۶ دەنگیبێ لایەن درکرا.
دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنێک وەها گرنگ لە کاتێک دایە کە هەوڵ و تەقەڵای ئێران و کۆمەڵێک لە ووڵاتانی ئانتی دمۆکراتیک هاوشێوەی ئێران ڕێگر نەبوون لە هەڵوێستی جیهانی دمۆکراتیک و ئازایخواز و بەم هەڵوێستە جیهان پێشاندا کە ڕژیمێک دژی ژنان جێگەی لە پێگەیەک ئاوا گرنگ دا نییە.
ع. س