سنە؛ بێ ئاگایی لە دۆخی ٣ هاوڵاتی نارازی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عادل جەمشیدی، شێرکۆ جەمشیدی و عیرفان عەبدی خەڵکی گوندی سەرهۆیە سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، عادل جەمشیدی لە دەستبەسەریدا ماوە، و شیرکۆ جەمشیدی و عیرفان عەبدی دوای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *