ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی زینیوەند تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ڕەزا و جەواد زینیوەند تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی حەسەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوونە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی و جەواد زینیوەند دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارودۆخ و تۆمەتەکانیانەوە نییە.
ر.خ