گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری کەرەج

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی کورد پەیرەوی ئایینی یارسان بە ناوی ” سپێهر ئەعزەمی ” تەمەن ٢٣ ساڵ کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حەدیس نەجەفی کردبوو لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بریندار دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە بەر کاریگەری برینەکانی لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەز دا گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە لە ١٧ی سەرماوەز بە زەبر و زەنگی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەمنییەتی حکوومەت لەو شوێنە بە خاک سپێردرا کە ئەوان دیاریان کردبوو و نەیانهێشت زیاتر لە ١٠ کەس لە کەس و کاری لەو سپاردەکردنە دا بەشداری بکەن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *