بەردەوامی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە

KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەردەوامی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان یەکێ لە رێبەر و کەسایەتی دیاری گەلی کوردستان بە پێشێلکاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ دەزانێت و داواکارە هەرچی زووتر کۆتایی پێ بێت.
حکومەتی تورکیا لە ساڵی ۲۰۱۱وە رێگەیان نەداوە کە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناوبراو ببینن. لە ساڵی ۲۰۱۶وە هەروەها ماڵباتی ناوبراو نەیانتوانیوە سەردانی بکەن و بیبینن.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۸۰۱ داواکاریی پارێزەران بۆ دیتنی ئۆجەلان لە ئیمرالی رەت کراونەتەوە، ئەوە لە کاتێک دایە بە بیانۆیی جیاواز رێگری لە ماڵباتی کراوە سەردانی بکەن.
بۆ ئیدانەی ئەو هەڵوێست و کردەوانەی حکومەتی تورکیا بە سەدان گردبوونەوەی نارەزایەتی لە لایەن گەلی کوردستان و نەتەوەکانی تر بەرێوە چووە و بە سەدان کەس تا ئێستا لە خواردن مانیان گرتووە کە لە ئەنجام دا چەندین کەس گیانیان بەخت کردووە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە مافی ڕەوای بەرێز ئۆجەلان دەزانین کە پارێزەران و ماڵباتی خۆیی ببینێت و ئەو ڕەوشە نامرۆڤیەی بەسەر ناوبراو داسەپاوە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: