ک.م.م.ک:
دووشەممە۲٨ی۲۷۲۲ی کوردی، دوو برا بە ناوەکانی زانکۆ زاهری تەمەن ۲٨ ساڵ و زوبەیر زاهیری تەمەن ۳۰ ساڵ و خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.
بەپێی راپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، هەڵمەتێک گشتگیر بۆ دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییان لە سەرتاسەری شاری سنە دەستپێکردووە و هەنووکە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و خوێندکار دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ع. س