ک.م.م.ک:
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ بۆ لێژنەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەعید ئازەرپیرا لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری دیواندەڕە دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ دوای دەستگیرکردنەکە، کەسی ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، دوای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەربوونی ئەم هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و شوێنی ئەو کەسە نییە.
ک.ح