ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناوی شەهریار عادڵی کوڕی عەبدوڕەحیم بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە لە کاتی دەستبەسەر بوونی دا گیانی لەدەست دا.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ١ی مانگی سەرماوەز دا لە پەیوەندی لە گەڵ خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی ئێران دەستبەسەر کرا و پاش ١٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ئەم هاووڵاتییە بە هۆکاری ئاسەواری ئەشکەنجەی بە گوور لە کاتی دەستبەسەر بوونی دا پاش ئازادی کاتی بۆ چارەسەرکردن و دەرمان دەیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە مەرخۆێن بەربوونی ناوخۆی هەناوی بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت گیانی لەدەست دا.
ع. ر