بەردەوامی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەریەکان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران مزەفەر شابازی هاوڵاتی خەڵکی دەڕەشاری سەربە شاری ئیلام ـیان لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

هەروەها دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی مستەفا نەورووزی یاریزانی پێشووی تیمی مەسجد سلێمان و عەلیڕەزا بەیگپوور خەڵکی شاری دێلوڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە، مستەفا نەورووزی بەبۆنەی پێنەدانی فیلمگەلی کامێرای دوکانەکەی بە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

هەلەم چوارچێوەیەدا، چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی دانیال محەممەدی خەڵکی شاری ڕوانسەر دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لە کرماشان ڕاگواستووە.

هەرلەم پێوەندییەدا، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە بلواری تاقەوسانی کرماشان هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکیان بەناونیشانی ئەمیر حسەین بەرخوردارپوور بەتەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و دەستبەسەر کرد.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: