ئاشکرابوونی ناونیشانی چوار هاوڵاتی ڕفێنراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

هەینی ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمیر ڕەزایی تەمەن ١٨ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامئ ئێرانەوە ڕفێنرا.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی مەسعوود ڕەسووڵی خەڵکی مەریوان و عەلی ڕەمەزانی خوێندکاری بیناسازی زانکۆی کوردستان، یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنرا.

بەپێی هەواڵەکان، ئیمامی جەماعەتی شسری بانە بەناونیشانی مەلا عەبدولکەریم ئیمامی، پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕەخنە کە کوشتووبڕی خەڵکی خۆپیشاندەر، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژەی پێ بدرێت کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوان نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *